مانگرتنی سه‌رله‌نۆی كرێكارانی عه‌سه‌لویه‌

114
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، مانگرتنی كرێكارانی ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی مه‌زایاكانیان، چووه‌ نێو چواره‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌، ٨٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له‌ پرۆژه‌كانی له‌ حاڵی ساختی فازه‌كانی ١٥ و ١٦ی ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ شیركه‌ته‌كانی “ئازه‌ران گوسته‌ر ، ته‌وانمه‌ند، ته‌لاش گوسته‌ر، ئازموون فلێز و پێترۆسه‌نعه‌ت”، كار ده‌كه‌ن و له‌ رۆژانی رابردوودا، له‌ شوێنی خابگاكه‌یان مانه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری خاوه‌نكاری سه‌ره‌كی ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ به‌ داخوازییه‌كانیان بوون.