به پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له شۆفیر تاكسیه‌كانی شاری ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به زیاد نه‌كردنی كرێیه‌كان، له به‌رده‌م شورای ئه‌م شاره، كۆبوونهوهبه پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م كۆبوونه‌ویه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی خاكه‌لێوه بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك درێژه‌ی كێشا. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شۆفیر تاكسیه‌كان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به زیاد نه‌كردنی ئاستی كرێیه‌كان و گرانبوونی نرخی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمۆبیلی ده‌ربڕی. هێزه ئینتزامیه‌كان ٣ كه‌س له خۆپیشانده‌رانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند سه‌عاتێك ئازاد كرد. كه ئه‌م كۆبوونه‌وه به به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی رژیم كه به‌دواداچوون بۆ خواستی شۆفیر تاكسیه‌كان ده‌كه‌ن، كۆتایی پێهات.