به پێی راپۆرته‌كان، شۆفێرانی شاغڵ له كارخانه‌كانی قه‌ندی “جهوین و بیستوون”، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
به پێی راپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٦٠ كه‌س له شۆفێرانی شاری دهرق” له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی شێوازێكی نوێ گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی بار له لایه‌ن كارخانه‌ی قه‌ندی جهوین و هه‌روه‌ها دابه‌زینی كرێ گه‌یاندنی بار، له ماوه‌ی رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه مانیان گرت. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه رانهندهكانی كامیونهكانی چه‌وه‌نده‌ری قه‌ندی ئۆستانی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به شێوازی كاركردی كارخانه‌ی قه‌ندی بیستوون مانیان گرت.