مانگرتنی شۆفێر قه‌تاره‌كان له‌ ئاڵمان

116y (1)
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، ده‌ستپێكی مانگرتنی شۆفێر قه‌تاره‌كان له‌ ئاڵمان له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گۆڵان بووه‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و تێكچوونی به‌شی به‌رینی خه‌ده‌ماتی ره‌یلی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته‌.ئه‌م مانگرتنه‌ كه‌ حه‌وته‌مین ده‌ور له‌ مانگرتنی كرێكارانی قه‌تاری ئاڵمان له‌ ١٠ مانگی رابردۆوه‌‌‌، له‌ سه‌عات ٢ی سه‌رله‌به‌ریانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌ستیپێكرد و خه‌ده‌ماتی ره‌یلی له‌ شارگه‌لێك وه‌كوو “بێرلین، پووستدام، هالێ، فرانكفۆرت و مانهاین”ی له‌خۆگرتبوو. مانگرتنی كرێكاران بڕیاره‌ تا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی جومعه‌ درێژه‌ی هه‌بێت. شایانی باسه‌ له‌ زومره‌ی‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاران، ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانه‌.