مانگرتنی غه‌زایی دیلە‌ فه‌له‌ستینییه‌كان له‌ زیندانه‌كانی رژیمی ئیسرائیل

807
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌یان دیلی‌ فه‌له‌ستینیی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی رژیمی ئێسرائێل له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی هێزه‌كانی ئیسڕائیل ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن له‌ خواردن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ٢٥ دیلی فه‌له‌ستینی له‌ زیندانی “عه‌تسیوون” له‌ شارۆچكه‌یه‌كی ئیسرائیلی نشین، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ سێی مانگی به‌فرانباره‌وه‌، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ زیاتر له‌ ٦ هه‌زار و ٥٠٠ فه‌له‌ستینی له‌ زیندانه‌كانی ئیسرائیل دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن ‌كه‌ به‌ پێی راپۆرته‌كان سه‌دان كه‌سیان له‌ چوارچێوه‌ی “گیراوه‌ی ئیداریدا” به‌ندكراون.