به پێی راپۆرتی “كانونی سێنفی مۆعهلیمان”، “مه‌حمود به‌هه‌شتیی له‌نگروودی” وته‌بێژی كانونی سێنفی مۆعه‌لیمانی ئێران له زیندانی ئێوین له رۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زه‌وه مانی له‌خواردن گرتووه. مه‌حمود به‌هه‌شتیی له‌نگروودی له نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا رایگه‌یاند: “من كه ٢٥ ساڵ له ته‌مه‌نی خۆم داناوه بۆ ته‌ربیه‌ت و بارهێنانی منداڵانی ئه‌م وڵاته و زیاتر له ١٥ ساڵه له چوارچێوه‌ی چالاكی سێنفی، خزمه‌تم به مۆعهلیمان كردووه، له ناڕه‌زایه‌تی به حوكمی ناعادڵانه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌ی له لایه‌ن ناوه‌نده قهزایییهكانی رژیم بۆ ٩ ساڵ زیندان”، له رۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌زه‌وه به شێوه‌ی ره‌سمی له مانگرتنی غهزاییدا به‌سه‌ر ده‌به‌م و تا كاتی پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانم، درێژه به مانگرتنه‌كه‌م ده‌ده‌م.