به پێی راپۆرتی رادیۆ كانادا، زیاتر له ١٢ هه‌زار كه‌س له فه‌رمانبه‌رانی به‌شی ده‌وڵه‌تی كێبێك له رۆژی دووشه‌ممه‌وه مانیان گرتووه.
كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی ده‌وڵه‌تی كێبێك له‌وانه كرێكاران و كارمه‌ندانی مه‌دره‌سه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان و ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌كان كه له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خراپی كاری خۆیان مانیان گرتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یان دا. یه‌كێك له به‌رپرسانی یه‌كیه‌تی كاركۆنانی به‌شی ده‌وڵه‌تی كێبێك ده‌ڵێت: ئامانج له‌م مانگرتنه ئه‌مه‌یه كه خه‌ڵك وشیار بكرێنه‌وه و ده‌رك بكه‌ن كه كرده‌وه‌ی یهكیهتییهكان له به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شدا، پێش له هه‌موو شتێك دیفاع له خه‌ده‌ماتی گشتییه. مانگرتووان رایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر وتووێژه‌كان به ئاكام نه‌گات، له رۆژانی ٩ و ١٠ی مانگی نوامبریش مان ده‌گرنه‌وه.