مانگرتنی فه‌رهه‌نگیان له‌به‌رده‌م ئۆستانداری یه‌زد

414q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ژنانی موعه‌لیم له‌ ناڕه‌زایه‌تی به له‌سه‌ركار ده‌ركردنیان له‌ لایه‌ن ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه‌ له‌به‌ر ئۆستانداری رژیم له‌ یه‌زد مانیان گرت.
فه‌رهه‌نگیان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ستیپێكرد، به‌ ره‌ت كردنه‌وه‌ی سه‌لاحیه‌ت و ئیخراجی ژنانی موعه‌لیم دوای دوو مانگ كار و چالاكی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند: “ئیداره‌ی ئامۆزش و په‌روه‌رش به‌ سه‌رنجدان به‌ ئمتیازی خانه‌نشینی دایك و باوكیان له‌م ئیداره‌یه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی مه‌دره‌كی موعته‌به‌ری ته‌حسیلی، ده‌یان كه‌سیان به‌ بیانووی ته‌كمیل نه‌بوونی په‌روه‌نده‌، له‌سه‌ر كار ئیخراج كردووه‌.”