رۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ره‌شه‌ممه، فڕۆكه‌وانانی ناڕازیی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “لۆفت هانزا” له ئاڵمان، مانگرتنی دوو رۆژه‌ی خۆیان ده‌ستپێكرده‌وه.به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “رۆیتێرز”، فڕۆكه‌وانانی ناڕازیی له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خانه‌نیشینی له یه‌كه‌مین رۆژی مانگرتندا، ته‌واوی پهروازهكان جگه له‌و پهروازانهی كه مه‌ودای تولانیان هه‌یه، راگرت. مانگرتنی فڕۆكه‌وانانی لۆفت هانزا دووهه‌مین مانگرتن له ئه‌مساڵی زایینی و دوازده‌هه‌مین جاری به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به خانه‌نشینی پێش له كاتی دیاریكراو له‌م هێڵه فڕۆكه‌وانییه كه له دوو ساڵی رابردوودا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه.