مانگرتنی فڕۆكه‌وانانی لۆفتهانزای ئاڵمان

363
فڕۆكه‌وانانی شیركه‌تی ئاسمانی لۆفتهانزای ئاڵمان پاش وڵام نه‌دانه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌باره‌ت به‌ حه‌قده‌ست و خانه‌نشینی، مانگرتنی ١٢ سه‌عاتیان له‌ فرۆكه‌خانه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ راگه‌یاند.
رۆژی دووشه‌ممه‌ یه‌كیه‌تی فڕۆكه‌وانان رایگه‌یاند: ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌كیه‌تیه‌ له‌ سه‌عات ١٠ی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌ تا سه‌عات ١١ی شه‌وی سێشه‌ممه‌، په‌روازه‌كانی خۆی له‌ فرۆكه‌خانه‌كانی ئالمان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌. ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌ كه‌ نوێنه‌ری زیاتر له‌ ٥ هه‌زار فڕۆكه‌وانی شیركه‌تی ئاسمانی لوفتهانزا و هێڵه‌كانی تری ئاسمانی ئاڵمانه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ بارودۆخی حه‌قده‌ست و خانه‌نشینی كارمه‌نده‌كان تۆمه‌تبار كردووه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌ تا ئێستا ١٢ مانگرتنی ئه‌نجامداوه كه‌ هه‌زاران گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌.