مانگرتنی فڕۆكه‌وانان له‌ پاكستان

468
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی جومعه‌ ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، فڕۆكه‌وانانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی پاكستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرت.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای درێژه‌ی كێشه‌ و گرفت له‌ نێوان شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی ده‌وڵه‌تی پاكستان “پی. ئه‌ی. ئای” و ئه‌نجومه‌نی فڕۆكه‌وانانی ئه‌م وڵاته‌ و جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌، سه‌باره‌ت به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، توند كردنه‌وه‌ی رێوشونی ئه‌منیه‌تی بۆ فڕۆكه‌وانان، به‌رز كردنه‌وه‌ی پله‌ی شوغڵی و چه‌ند داواكارییه‌كی دیكه‌ مانیان گرتووه‌.