مانگرتنی كاركۆنانی شه‌هرسازی ئۆستانی بوشێهر

628
رۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌رمانان، كرێكاران و كارمه‌ندانی قه‌راردادیی رێگا و شه‌هرسازی ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانی ئۆستانی بوشێهر، له‌ كرده‌وه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ و یه‌كگرتوودا، مانیان گرت. ئه‌م كرێكار و كارمه‌ندانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی وه‌عده‌ و به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی رژیم، به‌ شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌. به‌ وته‌ی ناڕازییان، چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش چه‌ند پارچه‌ زه‌وییه‌ك بۆ دروست كردنی مه‌سكه‌ن به كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداری گشتی رێگا و شه‌هرسازی ئۆستانی بوشێهر درابوو، به‌ڵام وه‌عده‌ و به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی رژیم و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به‌ سپاردنی ئه‌م زه‌ویانه‌ تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.