مانگرتنی كاركۆنانی شیركه‌تی حه‌فاری شۆمالی ناوچه‌ی دێهلۆران

154q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كاركۆنانی شیركه‌تی حه‌فاری شۆمال له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی دێهلۆرانی ئیلام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، مانیان گرتووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م كاركۆنانه‌ كه‌ له‌ ده‌كه‌ڵه‌كانی ١١٠ و ١١٢ له‌ به‌شه‌كانی پشتیوانی، خه‌ده‌مات و ئاشپه‌زخانه‌ی شیركه‌تی حه‌فاری كار ده‌كه‌ن، خوازیاری په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان بوون. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردووشدا كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیخراجی شیركه‌تی حه‌فاری شۆمال له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئیخراج و بێكار كرانیان له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی بونیای موسته‌عزه‌فانی رژیم كه‌ له‌ سه‌ره‌كیترین سه‌هامدارانی ئه‌م شیركه‌ته‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو.