مانگرتنی كاركۆنانی كۆنتڕۆڵی په‌روازی سپانیا

43
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، كاركۆنانی كۆنتڕۆڵ په‌روازی “سپانیا”، مانگرتنێكی چوار رۆژه‌یان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م مانگرتنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سزاكانی ئیداره‌ی گشتی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی هه‌وایی سپانیا له‌دژی ٦١ كارمه‌ندی كۆنتڕۆڵی په‌روازی “بارسلۆن” به‌ هۆی به‌شداریان له‌ مانگرتنی نایاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ له‌ مانگی دسامبری ٢٠١٠، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌روازه‌كانی حه‌ریمی ئاسمانی سپانیای لێكه‌وتبۆوه‌