مانگرتنی كارمه‌ندانی رێگه‌ی ئاسنی بێلژیك

29
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی به‌فرانبار، كارمه‌ندانی رێگه‌ی ئاسنی بێلژیك به‌ شێوه‌ی یه‌كگرتووانه‌ ده‌ستیاندایه‌ مانگرتنێكی دوو رۆژه‌.
به‌ پێی راگه‌یاندنی ئیتەحادییه‌ی كارمه‌ندانی رێگه‌ی ئاسنی وڵاتی بێلژیك، به‌ دوای ئه‌م مانگرتنه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌‌، بێجگه‌ له‌ قه‌تاره‌كانی ناو بێلژیك، هاتوچووی قه‌تاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووریش په‌كیان كه‌وتووه‌. شایانی باسه‌، زیاتر له‌ ٣٠ی له‌ سه‌دی كاركۆنانی رێگه‌ی ئاسنی بێلژیك تا ساڵی ٢٠١٩ خانه‌نشین ده‌كرێن و ئه‌م مانگرتنه‌ به‌ دوای ره‌زامه‌ندی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت بۆ دامه‌زرانی هێزی لاو و جێگره‌وه‌، به‌رێوه‌چووه‌.