مانگرتنی كارمه‌ندانی پۆلیسی گه‌رمیان و هاتووچۆی سلێمانی

29 (1)
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، كارمه‌ندانی به‌شی پۆلیسی گه‌رمیان و پۆلیسی هاتووچۆی شاری سلێمانی له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێنه‌درانی حقوقه‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن.
دوای ئەوەی لە ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا كارمه‌ندانی بانکی یەکی سلێمانی مانیان گرت، پۆلیسی به‌شی دارستانی گه‌رمیان و پۆلیسی به‌شی هاتووچۆ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێنه‌درانی حقوقه‌كانیان مانییان له‌ كار گرت و ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.