ژماره‌یه‌ك له كاسبكاران و پیشه‌وه‌رانی شاری “كابۆل” پێته‌ختی ئه‌فغانستان، له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماڵیات، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له “پاركی شاری نوێ”ی كابۆل، داوایان له ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان كرد تا پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر سیاسه‌تی نوێی ماڵیاتی خۆی بكات. به وته‌ی ناڕازییان، ئه‌وان پێشتر ساڵانه ٤٠ هه‌زار ئه‌فغانی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٨٠٠ دۆلار ماڵیاتیان په‌رداخت ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌م بڕه بۆ ١٣٨ هه‌زار ئه‌فغانی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ زیاتر له ٢٤٠٠ دۆلار زیادی كردووه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، به وته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار جاده‌یی له شومالی كابۆل، گیان له‌ده‌ستدانی ٦ كه‌س له‌وانه دوو كه‌سی مه‌ده‌نی لێكه‌وتۆته‌وه. شایانی باسه گروپی تالبان به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.