مانگرتنی كاغه‌ز فرۆشان له‌ تاران

803
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كاغه‌ز فرۆشانی بازاڕی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌رگرتنی ماڵیاتی قورس له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ مانیان گرت‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، مانگرتنی كاغه‌ز فرۆشان له‌ بازاڕی تاران هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌. ئه‌م مانگرتنه‌ له‌دژی وه‌رگرتنی ماڵیاتی قورس و پێشگیری كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی به‌ هاورده‌كارانی كاغه‌ز روویدا.