مانگرتنی كامیۆندارانی عێراقی له‌ سنووری په‌رویزخان

154
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چه‌ند رۆژێكه‌ رانه‌نده‌ كامیۆنه‌ عێراقییه‌كان له‌ سنووری په‌رویزخان مانیان گرتووه‌ و هه‌نارده‌ كردنی كاڵا له‌م سنووره‌یان راگرتووه‌. له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، رانه‌نده‌ كامیۆنه‌ عێراقییه‌كان به‌ راگرتنی كامیۆنه‌كانیان له‌سه‌ر سنووری په‌رویزخان، پێشیان به‌ هاورده‌ و هه‌نارده‌ كردنی كاڵا له‌م سنوره‌ گرتووه‌. هوكاری ناڕه‌زایه‌تی كامیۆنداره‌ عێراقییه‌كان، به‌ هۆی له‌سه‌ره‌وه‌ بوونی هه‌زینه‌ی زێدی عه‌فونی كردنی كامیۆنه‌كان له‌ لایه‌نی عێراقه‌وه‌ بووه‌. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، رۆژانه‌ به‌ شێوه‌ی مامناوه‌ند، ٧٠٠ تا هه‌زار كامیۆن له‌ سنووری په‌رویزخانی كرماشان هاتووچۆ ده‌كه‌ن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →