مانگرتنی كرێكارانی ئیخراجی كارخانه‌ی نه‌وه‌ردی نه‌وشه‌هر

496y
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كرێكارانی ئیخراجی كارخانه‌ی “نه‌وه‌ردی نه‌وشه‌هر”، له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی كاری رژیم له‌م شاره‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی ئێخراجی كارخانه‌ی نه‌وه‌ردی نه‌وشه‌هر، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم له‌ نه‌وشه‌هر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێرانه‌گه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌ چاره‌سه‌ره‌ نه‌كردنی سه‌ختی كار، كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازیی له‌م وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ نزیكه‌ی ١٨ ساڵه‌ ئه‌م كارخانه‌یه‌ كاری به‌رهه‌مهێنانی “میلگرد” ده‌كات، ئه‌وه‌یشی رایگه‌یاند كه‌ “له‌ كارخانه‌ی نه‌وه‌ردی نه‌وشه‌هر نزیكه‌ی ٩٠ كرێكار چالاكییان ده‌كرد كه‌ به‌ره‌به‌ره‌ له‌ لایه‌ن خاونكاره‌وه‌ ئێخراج كران و ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ش ته‌عتیل كرا.