مانگرتنی كرێكارانی ئیخراجی كۆمباین سازی له‌ ئه‌راك

589
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی ئیخراجی كارخانه‌ی “كۆمباین سازی ئه‌راك”، جاریكیتر له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، پاش تێپه‌ڕ كردنی كه‌متر له‌ یه‌كمانگ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاری ١٨٦ كرێكاری ئیخراجی شیركه‌تی كۆمباین سازی ئه‌راك دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م كرێكارانه‌، ئه‌مجاره‌ “ئاستانه‌ی قۆدسی ره‌زه‌وی”، سه‌هامداری سه‌ره‌كی ئه‌م شیركه‌ته له‌ تازه‌كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی ٢٠٠ كرێكاری شیركه‌ت كه‌ له‌سه‌ر كاتی قه‌راردادی كارییه‌كانیان تا كۆتایی مانگی پوشپه‌ڕ بووه‌، خوده‌بوێرێت. ئه‌م بابه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئێخراجی له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.