مانگرتنی كرێكارانی به‌شی ئیستخراجی مه‌عده‌نی جۆ

129y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، نزیك به‌ ٢٠٠ كرێكاری په‌یمانی به‌شی ئیستخراجی شیركه‌تی “مه‌عده‌ن جۆ” له‌ ته‌به‌س، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی دژواری كار له‌م مه‌عده‌نه،‌ مانیان گرت.به‌ وته‌ی كرێكاران، هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌كه‌یان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عات كار له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ له‌ لایه‌ن خاوه‌نكار، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی ئیستخراجی به‌ردی خه‌ڵووز له‌ ٥ مێتره‌وه‌ بۆ ٦ مێتر و هه‌روه‌ها ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان ناولێبردووه‌. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایا دواخراوه‌كانی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردووی ئه‌م كرێكارانه‌ تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه‌.