مانگرتنی كرێكارانی به‌شی بیهداشتی شاره‌داری دێهلی نه‌و

26y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ١٢ هه‌زار كرێكاری به‌شی بێهداشتی شاره‌داری “دێهلی نه‌و”، چووه‌ نێو نۆهه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌یان له‌ رێكه‌وتی ٢٧ی مارسه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌، خوازیاری ره‌سمی بوونی قه‌رارداده‌كان، په‌رداختی حه‌قده‌ستی دواخراو، مافی بیمه‌ی ده‌رمانی و باشتر بوونی بارودۆخی كاریی بوون. شایانی باسه‌، ئه‌وان رۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌، موجه‌سه‌مه‌ی شاره‌داریی “دێهلی نه‌و”یان ئاگرتێبه‌ردا.