راپۆرته‌كان باس له مانگرتنی هه‌زاران كرێكاری كه‌شاوه‌رزی له دۆڵی “سێن كۆیتێن”ی مكزیك و له سنووری ئه‌یاله‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا ده‌كه‌ن.ئه‌م كرێكارانه له نیوه‌كانی مانگی مارس مانگرتنیان ده‌ستپێكرد و رۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خاكه‌لێوه زیاتر له ٥٠ هه‌زار له سه‌رجه‌م ٧٠ هه‌زار هێزی سه‌رقاڵی كار له ئه‌یاله‌ت، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، ده‌ستیان كردووه به مانگرتن، خۆپیشاندان و به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ست بوون. مانگرتووان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٠ دۆلاری حه‌قده‌ست، راگرتنی هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی ئیزافه‌كاری، دانی مه‌ره‌خه‌سی به حه‌قده‌ست و باشتر بوونی بارودۆخی كارین. شایانی باسه ئه‌م كرێكارانه كه كۆچبه‌رانی ناوخۆیین، له‌به‌رامبه‌ر ١٠ ساعه‌ت كاری رۆژانه، ته‌نیا ٧ دۆلار حه‌قده‌ستیان پێده‌درێت كه به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی رۆژانه‌ی كرێكارێكی مه‌زرا له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی رابردوو له ئامریكایه. كرێكاران، گه‌لێك خۆپیشاندانی جۆراوجۆریان رێكخستبوو و له به‌رامبه‌ر هێرشی وه‌حشیانه‌ی پۆلیس، دیفاعیان له خۆیان كرد. پۆلیس تا ئێستا ٢٠٠ كرێكاری ناڕازی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌م ئه‌یاله‌ته، ١٠٠ كه‌س له هاوكارانی خۆیان ئازاد كرد.