مانگرتنی كرێكارانی تراكتۆرسازی كوردستان

222y
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا كرێكارانی كارخانه‌ی “تراكتۆرسازی كوردستان”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی دژوار و خراپی كاری و به‌ڕێچوونی ژیانیان، مانیان گرت و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.ه‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌ڕێوبه‌رانی شیركه‌ته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵه‌ كه‌ به‌ كرێكاران ئیزنی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر‌یان نه‌داوه‌ و له‌ ماوه‌ی نزیك به‌ یه‌كساڵی رابردۆوه‌، نانی پێش نیوه‌ڕۆی كرێكارانیان قه‌تع كردووه‌ و به‌ جێگه‌ی ئه‌مه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م واته‌ نزیكه‌ی یه‌ك سێهه‌می پوڵی نه‌هاریان پێ ده‌دات. هه‌روه‌ها له‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ئیزافه‌كاری كرێكارانیش بڕاوه‌. شایانی باسه‌ دوابه‌دوای مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، خاوه‌نكار له‌رووی ناچاریه‌وه‌ به‌ڵێنی داوه‌ تا كێشه‌ و گرفت و مه‌زایاكانیان جێبه‌جێ بكات. كرێكاران هه‌روه‌ها له‌ نێوان خۆیان ٥ كه‌سیان وه‌كوو نوێنه‌ر هه‌ڵبژارد.