مانگرتنی كرێكارانی ته‌بریز كه‌ف

416q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌دان كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “ته‌بریز كه‌ف” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته، نزیكه‌ی ٨٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی ته‌بریز كه‌ف رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٢٤ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.