مانگرتنی كرێكارانی دوو ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان له‌ مهاباد

392y
رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی “موجته‌مه‌عی چوارگانه‌ی سه‌وزی مهاباد” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جی نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكار، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی كاروباری ئیداری ئه‌م موجته‌مه‌عه‌ كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی دوو ناوه‌ندی “كشت و سه‌نعه‌ت” و “كوشتارگای هۆما مورغ”، رێكه‌وتی ١١ و ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌رێخست. دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌، خاوه‌نكار به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م مه‌زایای كرێكاران تا رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان په‌رداخت بكات. به‌ڵام كرێكارانی ئه‌م دوو ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌، دوابه‌دوای جێبه‌جی نه‌كردنی ئه‌م به‌ڵێنه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. شایانی باسه‌، ٢٠٠ كرێكار له‌ موجته‌مه‌عی چوارگانه‌ی سه‌وزی مهاباد كه‌ بریتین له‌ “كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد، موجته‌مه‌عی دامداری و سه‌نعه‌تی مهاباد، موجته‌مه‌عی هۆما مۆرغ و سه‌ردخانه‌ی زه‌مزه‌می مهاباد”، كار ده‌كه‌ن كه‌ هه‌تا ئێستا ١١ مانگ له‌ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.