مانگرتنی كرێكارانی سه‌دی ته‌نگه‌ی سۆرخی یاسووج

130
رۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، زیاتر له‌ ٨٠ كرێكاری پرۆژه‌ی سه‌دی ته‌نگه‌ی سۆرخی یاسووجی “شیركه‌تی په‌یماب”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان، مانیان گرت.به‌ وته‌ی كرێكارانی شیركه‌تی په‌یماب، سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی به‌میلیارد تمه‌ن له‌ ئاوی ناوچه‌یی ئۆستانی كوهگیلویه‌ و بویرئه‌حمه‌د، به‌ڵام زیاتر له‌ ٧ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست، جه‌ژنانه‌ و سه‌نه‌واتی كرێكارانی په‌رداخت نه‌كردووه‌. شایانی باسه‌، پڕۆژه‌ی سه‌دی ته‌نگه‌ی سۆرخ له‌ شیراز و یاسووج دوو پڕۆژه‌ی به‌ یه‌ك ناو، شیركه‌تێكی په‌یمانكاری له‌ دوو ئۆستانی نزیك به‌ یه‌ك و ٢٠٠ كرێكاری شاغڵیشیان هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٧ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌.