مانگرتنی كرێكارانی سه‌دی چه‌په‌ر ئابادی شنۆ

767
كرێكارانی سه‌دی چه‌په‌ر ئابادی شنۆ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردۆوه‌ تا ئێستا، له‌ ١٢ رۆژ له‌وه‌پێشه‌وه‌ مانیان گرتووه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، نزیكه‌ی ٦٠ كرێكاری سه‌دی چه‌په‌ر ئابادی شنۆ له‌ چوارچێوه‌ی دوو شیركه‌تی خسوسی له‌ژێر چاودێری سازمانی ئاوی ئێران كار ده‌كه‌ن و له‌ مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردۆوه‌‌ تا ئێستا حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌. كرێكارانی ناڕازی رایانگه‌یاندووه‌ تا كاتێك حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت، درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن. شایانی باسه‌ سه‌دی چه‌په‌ر ئاباد له‌ ١٠ كیلومیتری جنوبی شه‌رقی شنۆ و له‌سه‌ر رێگای پیرانشار هه‌ڵكه‌وتووه‌