مانگرتنی كرێكارانی سه‌دی “گۆلمه‌نده‌ره‌

674q
كرێكارانی سه‌دی ” گۆلمه‌نده‌ره‌‌” دوای چه‌ند رۆژ ناڕه‌زایه‌تی له‌ شوێنی كارگه‌ی سازكردنی ئه‌م سه‌ده‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی به‌فرانبار، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان بۆ به‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌ شارستانی “گه‌رمه‌” گوازته‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی سه‌دی “گۆلمه‌نده‌ره”ی گه‌رمه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی په‌رداختی بڕی ٥ مانگ له‌ هه‌قده‌ست و داخوازییه‌کانیان و نه‌به‌سترانی قه‌رارداد له‌گه‌ڵیان، ، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌. كرێكارانی ناڕازی له‌م كۆبوونه‌وه‌دا رایانگه‌یاند: “له‌ مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه‌ هیچ جۆره‌ قه‌راردادێك له‌گه‌ڵ كرێكارانی شاغڵ له‌ سه‌دی “گۆلمه‌نده‌ره” نه‌به‌ستراوه‌. سه‌ره‌ڕای ‌ به‌دواچوونی زۆر بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌ كراوه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له‌ به‌ستنی قه‌رارداد و پێدانی هه‌قده‌ست و حقوقی كرێكاران خه‌به‌رێك نییه‌‌.”