مانگرتنی كرێكارانی سه‌رسنووری باشماغی مه‌ریوان

1y

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كرێكارانی سه‌رسنووری باشماغی مه‌ریوان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی مافی بیمه‌كانیان و زیاد نه‌بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ده‌یان كرێكاری سه‌ر سنووری باشماغی مه‌ریوان به‌ هۆی په‌رداخت نه‌كردنی مافی بیمه‌ی مانگانه و زیاد نه‌بوونی حه‌قده‌ستی سێ ساڵه‌ی خۆیان له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداره‌وه‌، مانیان گرت. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكاره‌ ناڕازییانه‌‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریی “ئه‌حمه‌دی نژاد”وه‌ تا ئێستا، خوازیاری له‌به‌رچاو گرتنی مافه‌كانیانن، به‌ڵام تا ئێستا له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه‌ هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.