به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داری “فومه‌ن” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به پێی ئه‌م راپۆرته، كرێكارانی شاره‌داریی فومه‌ن به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و حقوقهكانیان، وازیان له‌كاره‌كانیان هێنا و له شوێنی قه‌دیمی ئاگركوژێنه‌وه كۆبوونه‌وه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویش ئه‌م كرێكارانه له ده‌فته‌ری شاره‌داریی كۆبوونه‌وه و خوازیاری دانی حقوقه دواخراوه‌كانیان بوون و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به‌ڵێنیان به شاره‌داریی فومه‌ن دابوو كه له كۆتایی كاتی ئیداریی رۆژی پێنجشه‌ممه یان شه‌ممه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكات، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی شاره‌داری له كاتی دیاریكراودا، جارێكی تر كرێكارانی ناچار كرد ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. ئه‌مه سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی فومه‌ن له ماوه‌ی ١٠ رۆژی رابردوو بوو.