مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری شاری شنۆ

409
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری شاری شنۆ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ مانیان گرت.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی شاره‌داری شاری شنۆ زیاتر له‌ چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ستی مانگانه‌یان دواخراوه‌ و به‌رپرسانی شاره‌وانیش هیچ چه‌شنه‌ سه‌ر‌نجێك به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناده‌ن. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خه‌ڵك مانگانه‌ ٤ هه‌زار تمه‌ن به‌ به‌رپرسانی شاره‌داری په‌رداخت ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ خاوه‌نكارانی پێوه‌ندیدار، حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری شنۆ په‌رداخت ناكه‌ن.