مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری كرماشان و ئێسلام ئابادی غه‌رب

900
راپۆرته‌كان باس له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌داری كرماشان و ئێسلام ئابادی غه‌رب ده‌كه‌ن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ره‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی په‌یمانی شاره‌داری كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٦ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ ده‌ورووبه‌ری شاره‌داری كرماشان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. هه‌وره‌ها كرێكاران و كارمه‌ندانی خه‌ده‌ماتی شاره‌داری “ئێسلام ئابادی غه‌رب”یش له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ نه‌درانی ٢ مانگ‌ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌شی ماڵیی شاره‌داری كۆبوونه‌وه‌.