مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری له‌ پاریس

495
به‌ پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری پاریس پێته‌ختی فه‌رانسه‌، چووه‌ نێو چواره‌مین رۆژی خۆیه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی نیوه‌یه‌ك له‌ چوار هه‌زار و ٩٠٠ كرێكاری كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و زاڵ له‌ پاریس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ مانیان گرت. له‌ ماوه‌ی ئه‌م چوار رۆژه‌دا زبڵه‌كانی ده ناوچه‌ له‌ بیست ناوچه‌ی شاره‌داری كۆنه‌كراونه‌ته‌وه‌ و كه‌ڵه‌ كردنی زبڵ وه‌كوو قه‌یرانی لێهاتووه‌. هاوكات سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنفدراسیونی سه‌رتاسه‌ری كاری فه‌رانسه‌‌ یه‌كێك له‌ ساختمانه‌كانی شاره‌داری پاریسیان داگیر كرد. ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌ خوازیاری وتووێژی خێرا له‌گه‌ڵ شاره‌داری پاریسه‌.