مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری مه‌سجد سوله‌یمان

956
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ره‌زبه‌ر، كرێكارانی ناوه‌نده‌ جیاجیا شاره‌دارییه‌كانی مه‌سجد سوله‌یمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام مانیان گرت.
له‌ ماوه‌ی رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌دا كرێكارانی مانگرتوو به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر شاره‌درای رژیم خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، زیاتر له‌ چوار مانگه‌ حه‌قده‌ست و مافی بیمه‌ی كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی چه‌ند مانگی كرێكاران به‌ تایبه‌ت له‌ سه‌روبه‌ندی كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان و ناردنی منداڵه‌كانیان بۆ مه‌دره‌سه‌، گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی بۆیان دروست كردووه‌.