مانگرتنی كرێكارانی شاره‌درای بۆرازجان

284q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاره‌داری “بۆرازجان” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی شوغڵی و نه‌درانی مه‌زایاكانیان، مانیان گرت.
كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری بۆرازجان رایانگه‌یاند: “له‌ رێكه‌وتی ئه‌وه‌ڵی مانگی ره‌زبه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ لابردنی په‌یمانكاری فه‌زای سه‌وزی بۆرازجان تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان پێنه‌دراوه‌ و نازانین له‌گه‌ڵ كێ و له‌ كوێ كار ده‌كه‌ن. ئه‌وان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه‌: هه‌روه‌ها پێیان راگه‌یاندووین كه‌ ئێوه‌ كرێكاری په‌یمانكار بوون و دوای ته‌واو بوونی قه‌راردادی په‌یمانكار له‌گه‌ڵ شاره‌داریی ئێوه‌ش ده‌بێ ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ شاره‌داری له‌ په‌رداخت كردنی دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و مافی بیمه‌كانیشمان خۆده‌بوێرێت.”