مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی ئێران خودڕۆ

507t

به‌ پێی راپۆرتی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ كرێكارنی ئێران خودڕۆ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پاداشی ته‌حقیرئامیزی ئه‌فزایشی ته‌ولید، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای نه‌سبی نامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دانی ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن وه‌ك پاداش به‌ كرێكارانی ئاسته‌ جیاجیاكانی شیركه‌تی ئێران خودڕۆ و به‌ بۆنه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان، كرێكارانی هه‌ندێك له‌ سالۆنه‌كانی به‌رهه‌مێهنانی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ تایبه‌ت سالۆنی شاتێل، به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ ده‌وه‌روبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌ بڕیار بوو ئه‌م مه‌بله‌غه‌ لانیكه‌م ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن زیاد بكرێت. كرێكارانی ناڕازیی به‌نیازن تا كاتی گۆڕینی ئه‌م راگه‌یاندنه‌ ره‌تی كار كردن رابگرن و به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، بۆ سالۆنی نه‌هار خوری نه‌چن. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ له‌ درێژه‌ی كرده‌وه‌ی گه‌وره‌ی كرێكارانی ئێران خودڕۆ له‌ مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ له ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایا ئابوورییه‌كانیان، بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ مانیان گرتبوو.