مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی ئێستیم

545y
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، سه‌دان كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌تی “ئێستیم” ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر درگای و‌روودی ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌، ٥٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌تی ئێستیم پێترۆشیمی ئیلام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عاتی كار و په‌رداخت نه‌كردنی ٤ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر درگای وروودی ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌.