مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی “ئێستیم” له‌ پێترۆشمی ئیلام

 

393t

به‌ پێی راپۆرتی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئێستیم” له‌ كارخانه‌ی پێترۆشیمی ئیلام، له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، مانیان گرت.
ئه‌م كرێكارانه‌ ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌ و له‌ بارودۆخێكی خراپی به‌ڕێچوونی ژیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ له‌ مانگرتنی ئه‌م كرێكارانه‌ تێپه‌ڕ بووه‌، به‌ڵام خاوه‌نكار و یان هیچ نوێنه‌رێك له‌ لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌، هیچ سه‌رنجێكیان به‌ ویست و داخوازی كرێكاران نه‌داوه‌. كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ رایانگه‌یاندووه‌: تا كاتێك حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان پێنه‌درێت، درێژه‌ به‌ مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. كارخانه‌ی پێترۆشیمی ئیلام، پێترۆشیمییه‌كی له‌ حاڵی ساخته‌ كه‌ تێیدا چه‌ندین شیركه‌تی‌ په‌یمانكاریی جیاجیا كار ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌، به‌ قه‌راردادی كاتی كار ده‌كه‌ن.