مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی رامپكۆ

27q
ده‌یان كرێكاری ته‌عمیراتی شیركه‌تی په‌یمانكاری “رامپكۆ” له‌ پێترۆشیمی “فه‌جر” له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.
نزیكه‌ی ١٨٠ كرێكاری به‌شی ته‌عمیراتی پێترۆشیمی فه‌جر كه‌ له‌ كاركۆنانی شیركه‌تی په‌یمانكاری رامپكۆن، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی ٣٠ له‌سه‌دی مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌. شیركه‌تی پێترۆشیمی فه‌جر به‌ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌ش كردنی سرویسی جانبی له‌وانه‌: “به‌رق و بوخاری ئۆكسیژن، نیترۆژن، ئارگۆن، ئاوی سه‌نعه‌تی و ته‌سفیه‌ كردنی په‌سابه‌ سه‌نعه‌تییه‌كان”، له‌ سایتی چوار ناوچه‌ی ویژه‌ی ئابوری پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی هه‌ڵكه‌وتووه‌.