مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی سایپا له‌ كاشان

677
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ كرێكارانی شیركه‌تی سایپا له‌ كاشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان، مانیان گرت.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ٣ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مافی ئیزافه‌كاری كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكاران ده‌ڵێن: له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ قه‌یرانێك كه‌ بۆ كارخانه‌ی سایپا و ئیران خۆدرۆ له‌ فرۆشتنی ئوتۆموبیله‌كان هاتۆته‌ پێشه‌وه‌، خاوه‌نكار بڕیاری داوه‌ به‌م بیانووه‌وه‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كات.