مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی فه‌رئاوه‌رش

388
به ‌پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌، كرێكارانی په‌یمانكاری شیركه‌تی “فه‌رئاوه‌رشی پێترۆشیمی به‌نده‌ری خومه‌ینی” مانیان گرتووه‌.به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ یه‌كسان سازی په‌رداختی مه‌زایای كرێكارانی په‌یمانی له‌گه‌ڵ كرێكارانی ره‌سمی شیركه‌ته‌كان، كه‌ له‌ رێكه‌وتی ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕدا بڵاو كرایه‌وه‌‌ و پاش ناكۆكی سه‌باره‌ت به‌ مه‌زایاكان له‌ ناوچه‌ی پێترۆشیمی ماهشه‌هر له‌ نێوان هێزه‌كانی كارگاكانی په‌یمانكاری و كارگاكانی خاوه‌نكار، كرێكارانی شیركه‌تی فه‌رئاوه‌رشی پێترۆشیمی به‌نده‌ری خومه‌ینی، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →