مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی فولادی فه‌لاحیه‌

916 (1)
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی مانگی ره‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی “فولادی فه‌لاحیه‌” له‌ به‌رامبه‌ر درگای فه‌رمانداریی رژیم له‌ شاری “شادگان”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.یه‌كێك له‌ كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ رایگه‌یاند: “نزیكه‌ی یه‌كساڵ به‌سه‌ر كاری ئێمه‌ وه‌كوو كرێكاری ساده‌ له‌م شیركه‌ته‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا به‌ بیانووی بێ بنه‌ما، مودیری شیركه‌ت له‌سه‌ركار ئێخراجیان كردووین و له‌ جیاتی ئێمه‌ كرێكارانی دیكه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانه‌وه‌ به‌ حه‌قده‌ستێكی كه‌متر دامه‌زراون.”