مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی موبین ی شه‌هربابه‌ك

361q
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، زیاتر له‌ ١٨٠ كرێكاری شیركه‌تی “موبین” له‌ شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری موجته‌مه‌عی مێسی شه‌هربابه‌ك له‌ ئۆستانی كرمان، به‌ بیانووی به‌دواداچوونی حه‌قده‌سته‌ و مه‌زایاكانیان، مانیان گرت.
كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخیان بوون. كرێكارانی ناڕازی رایانگه‌یاندووه‌ له‌ئه‌گه‌ری په‌یگیری نه‌كرانی ویست و داخوازییه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم، كۆبوونه‌وه‌ وه‌ڕێده‌خه‌ن.