رۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی په‌یام مه‌وعودی غه‌ربی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ماف و مه‌زایاكانیان مانیان گرت.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی په‌یام مه‌وعودی غه‌رب له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “فرامان”ی كرماشان كه له بواری به‌سته‌به‌ندی مه‌وادی پرۆتێینی چالاكی ده‌كه‌ن، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی سێ مانگ حه‌قده‌ست و ئیزافه‌كاری بێ حه‌قده‌ست، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕهزیهتیان وه‌ڕێخست و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفته‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م رۆژه‌دا ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ئالومینیومی “سام” له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “فه‌رامان”یش له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی دوو مانگ حه‌قده‌ستی داخراو، له‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.