مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری فه‌ره‌زكوهه‌ن

109
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری “فه‌ره‌زكوهه‌ن”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی سێ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی “ناوچه‌ی ئازادی قشم”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.نوێنه‌رانی كرێكارانی ناڕازیی، ژماره‌یه‌ك كه‌سانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی “فه‌ره‌زكوهه‌ن”ی ١٦٠ كه‌س ناولێبرد و جه‌ختی كرده‌وه‌: ” له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا، هیچ كرێكارێك له‌م شیركه‌ته‌ حه‌قده‌ستی پێنه‌دراوه‌ و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كیان له‌ مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردۆوه‌، تا ئێستا له‌ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بێبه‌ش كراون. پێش به‌رێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاری شیركه‌تی فه‌ره‌زكوهه‌ن قسه‌ و باسمان كردووه،‌ به‌ڵام ناوبراو له‌ جێگای به‌ڵێنی په‌رداختی حه‌قده‌ست، هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌م ناڕازییانه‌ ئێخراج ده‌كات.”