مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی پێترۆشیمی فه‌راوه‌رش

981
كرێكارانی په‌یمانكاری شیركه‌تی پێترۆشیمی فه‌راوه‌رش له‌ ناوه‌ندی پێترۆشمی به‌نده‌ر خومه‌ینی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دابه‌زینی مه‌زایاكانیان، له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی یه‌كگرتووانه‌ مانیان گرت.
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، به‌ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی پێترۆشیمی فه‌راوه‌رش و ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی ئه‌م مانگرتنه‌ بۆ باقی به‌شه‌كانی دیكه‌ی موجته‌مه‌عی پێترۆشیمی به‌نده‌ر خومه‌ینی، مه‌ئمورانی حه‌راسه‌تی ئه‌م موجته‌مه‌عه‌ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی كارتی هاتووچۆ و كارمه‌تی سه‌عات، سێ كه‌س له‌ نوێنه‌ری كرێكاران، پێشیان به‌ چوونی ئه‌وان بۆ ئه‌م ناوه‌نده‌ گرت. دوابه‌دوای ئه‌م بارودۆخه‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ كرێكارانی مانگرتوو وێڕای پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێ كرانی داواكارییه‌كانیان، كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا و رایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌ رۆژی شه‌ممه‌وه‌ پێش به‌ وروودی نوێنه‌ره‌كانیان بۆ نێو شیركه‌ت بگرن، جارێكی دیكه‌ مان ده‌گرنه‌وه‌.