مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی پێترۆشیمی فه‌جر

134
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی پۆشپه‌ڕ زیاتر له‌ ١٨٠ كرێكاری شیركه‌تی “پێترۆشیمی فه‌جر” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ خۆبواردنی به‌ڕێوبه‌ری پێترۆشیمی له‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی په‌سه‌ند كراوی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی مه‌زایای كرێكارانی شاغڵ له‌م ناوه‌نده‌، مانیان گرت.
به‌ وته‌ی كرێكاران بڕیار وابوو كه‌ ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌یه‌ تا كۆتایی وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵ به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكی لێ نییه‌ و خاوه‌نكار له‌ ئێجرا كردنی ئه‌م په‌سه‌ند كراوه‌یه‌، خۆده‌بوێرێت. له‌م په‌سه‌ند كراوه‌یه‌دا كه‌ له ‌لایه‌ن شیركه‌تی “هێلدینگی خه‌لیجی فارس” بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران دابین كراوه‌، بابه‌تگه‌لێك وه‌كوو پێڕاگه‌یشتن به‌ مه‌زایای مافی شیفتی به‌ رێژه‌ی ٣٥ له‌سه‌دی حه‌قده‌ستی پایه‌، زیاد كردنی ٣٠ له‌سه‌دی موزدی پایه‌ به‌ حه‌قده‌ستی كرێكار له‌ژێر ناوی باقی مه‌زایاكان، دیاری كراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →