مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌كانی ناوچه‌ی ئوتۆمبیل سازی ئه‌رگی نوێ به‌م

52
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كرێكارانی كارخانه‌كانی ناوچه‌ی ئوتۆمبیل سازی “ئه‌رگی نوێ به‌م”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵاوردن و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عاتی كاریی، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.كرێكارانی كارخانه‌كانی “كرمان موتۆر، مودیرانی خۆدڕۆ، قوا موحه‌رێكه‌”، له‌ رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێشگیری مودیران له‌ ورودی وه‌سیله‌ی هاتۆچووی كرێكاران بۆ پاركینگی كارخانه‌ و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عاتی كاریی، مانیان گرت. یه‌كێك له‌م كرێكارانه‌ ناڕازییه‌ رایگه‌یاند: ” ئه‌م پێشگیرییه‌ له‌ حاڵێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ موجه‌وێزی پارك به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی هێڵه‌كان و تێكنێسیه‌نه‌كانی چینی دراوه‌. ئێمه‌ هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ سه‌عاتی كاریی ئه‌م كارخانه‌گه‌له‌ كه‌ له‌ سه‌عاتی ٦ی به‌یانییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و تا سه‌عاتی ٩ی شه‌و درێژه‌ی هه‌یه‌، ئێعترازمان هه‌یه‌.”